هه‌ینی, سێپته‌مبه‌ر 10, 2010

به‌رنامه‌کان

نسار

به‌رنامه‌یه‌ هه‌وڵێكه‌ به‌ ئاراستی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك گه‌نج دا له‌ كافتریاو شوێنی‌ پشودانی‌ گه‌نجان دروست ده‌بێت, نسار ئه‌و گفتوگۆیانه‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ و دوو هه‌فته‌ جارێك و شه‌وی‌ پێنج شه‌مه‌ كاتژمێر 9:05 پێشكه‌ش ده‌كرێتئاماده‌كردنی‌:ئاری‌ عومه‌ر
 

باراڤـ

باراڤـئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دوو هه‌فته‌ جارێك پێشكه‌شده‌كرێت و رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌عات (11:05)ی‌ شه‌و بڵاوده‌بێته‌وه‌ و رۆژی‌  سێ‌ شه‌ممه‌ سه‌عات (3:05)ی‌ نیوه‌ڕۆ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ (52) ده‌قیقه‌یه‌ و به‌ شێوه‌زاری‌ بادینی‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ هه‌رجاره‌ی‌ كه‌سێكی‌ ئه‌دیب و…
 

ڤه‌ده‌نگ

ڤه‌ده‌نگئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دوو هه‌فته‌ جارێك پێشكه‌شده‌كرێت و رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌عات (09:05)ی‌ شه‌و بڵاوده‌بێته‌وه‌ و رۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ سه‌عات (2:05)ی‌ نیوه‌ڕۆ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ (50) ده‌قیقه‌یه‌ و به‌ شێوه‌زاری‌ بادینی‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ هه‌رجاره‌ی‌ له‌سه‌ر بابه‌تێكی‌…
   

پێنگاڤێ‌ دووێ‌

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دوو هه‌فته‌ جارێك پێشكه‌شده‌كرێت و رۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ سه‌عات (11:05)ی‌ شه‌و بڵاوده‌بێته‌وه‌ و رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ سه‌عات (3:05)ی‌ نیوه‌ڕۆ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ (50) ده‌قیقه‌یه‌ و به‌ شێوه‌زاری‌ بادینی‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ هه‌رجاره‌ی‌ كه‌سێكی‌ ئه‌دیبی‌ …
 

CV

CVئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دوو هه‌فته‌ جارێك پێشكه‌شده‌كرێت و رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌‌ سه‌عات (11:05)ی‌ شه‌و بڵاوده‌بێته‌وه‌ و رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ سه‌عات (15:05)ی‌ نیوه‌ڕۆ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ (30) ده‌قیقه‌یه‌، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ به‌سه‌ر ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ بوارێكی‌ پیشه‌ییدا خ…
   

لاپه‌ڕه 2 له 7

بەرنامەی ئەمڕۆی سەتەلایت

کتێبی ئەمڕۆ
09:05


ئەم کاتەتان باش
09:15


ترپە
09:55


بەیانی گەلی کوردستان
10:10


دیداری تایبەت
12:20


بەسەرکردنەوە
13:20


تیلیکلینک
14:05

 

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز

دەقی بەرنامەکانی

 

یادەوەر 10 ی ئەیلول

لە10 ی ئەیلولی ساڵی 2007 پاش بەسەر بردنی (8) ساڵ لەژیانی تاراوگە, (نەوازشەریف)- سەرۆكی پێشووی پاكستان لە شاری (لەندەن)ەوە بەفڕۆكەیەك  بەرەو (ئیسلام ئاباد)ی پایتەختی وڵاتەكەی گەڕایەوە. ئامانجیش لەم گەڕانەوەیەی (شەریف) بۆ بەشداریكردن بوو لە  هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پاكستان . لەكاتی گەیشتنی (شەریف) بەخاكی پاكستان, لایەنگرانی دروشمی دژ بە (پەروێز موشەرەف)-سەرۆكی  پاكستانیان وتەوەو، لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسیشدا بەیەكدا هەڵپژان. بەپێی رێككەوتننامەیەك كەساڵی (1999)لەنێوان ( شەریف)و دەسەڵاتدارانی (ئیسلام ئاباد)و بەچاودێری حكومەتی( سعودیە) بەڕێوە چوو, (نەوازشەریف) لە پاكستان دوورخرایەوە.

 

لەودیو دەرگا داخراوەكانەوە

ڕۆمانی لەودیو دەرگا داخراوەكانەوە یان داستانێكی زیندانی دیار بەكر لە نووسینی ئارێز عەبدووڵایەو تاوەكو ئێستا سێ جار لە چاپدراوەتەوە. ئەم ڕۆمانە ساڵی ڕابردوو لەلایەن نووسەر (زیا ئاوچی) كراوەتە پیتی لاتینی و لەلایەن (محمد ئەمین ئەرەنی) نووسەرو وەرگێڕی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تووركی و لە مانگی ئازاری ئەم ساڵدا لە شاری ئەستانبوڵ چاپ و بڵاوكراوەتەوە، ئەم داستانە خۆی ڕووداوێكە، یان گێڕانەوەو تێهەڵكێشكردنی چەند ڕووداوێكی ڕاستەقینەیەو بە تەكنیكی ڕۆمان و بە شێوازێكی ئەدەبی داڕێژراوە. ناوەرۆكی ڕۆمانەكە باس لە هەلومەرجی ناو زیندانی دیار بەكر لە ساڵانی 1988 بۆ 1989 دەكات. لەو سەردەمەو لە سەروبەندی پرۆسە بەدناوەكانی ئەنفالی ڕژێمی بەعس دژ بە گەلی كورد پۆلێك پێشمەرگە كە ژمارەیان پێنج كەس بوو لە سنوورەكانی عێڕاق و توركیا و ئێران بە دەستی هێزەكانی توركیا دەگیرێن و ڕەوانەی زیندانەكانی شەمزینان، هەكاری، دیاربەكر، دەكرێن. ئەو پێشمەرگانە پتر لە ساڵێك لە زیندانەكانی تووركیا دەبەنە سەر. نووسەری ئەم كتێبەش كە كاك ئارێز عبداللەیە یەكێكە لەو پێشمەرگانەو دوای ئازادبوونی و لە دوای دە ساڵ ئەم ڕووداوە دەنووسێتەوەو بە شێوەی ڕۆمان و بە زمانێكی ئەدەبی جوان پێشكەشی خوێنەری كوردی دەكات. ناوەرۆكی ئەم كتێبە هەر تەنها گێڕانەوەی بەسەرهاتی ناو زیندانی دیاربەكرو هەكاری نییە بەڵكو بە فلاش باك و تەكنیكی ئەدەبی باس لە زیندانەكانی عێڕاق و پێشمەرگایەتی و باروودۆخی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو دەكات.، هەروەها ئەم كتێبە وەڵامی دەیان پرسیار سەبارەت بە زیندان و بارودۆخی دادگاكانی تووركیاو پێشمەرگایەتی دەداتەوە. ئەم نووسینەی كاك ئارێز وەك نووسەرێكی پێشمەرگە، یان پێشمەرگەیەكی نووسەر كە تیایدا كارەساتێك دەگێڕێتەوە، زمانێكی ئەدەبی پێداوەو كەڵكی لە ڕەگەزو تەكنیكەكانی چیرۆك و ڕێكەوتەكانی خۆشی وەرگرتووە، لەلایەكەوە گێڕانەوەی واقیعیانەی ڕووداوەكەو تێكبردنەوەو پاشخانەكانی ڕووداوەكەیەو لەلایەكی كەشەوە داڕشتنی چیرۆكێكە كە ڕەگەزەكانی تەشویق و سەرنج ڕاكێشانی تیایە، ئەمەش بە ئاگایی نووسەرە لە بوغرنجی نووسینەوەی بیرەوەری و ڕەتكردنەوەی شێوازی مێژوویی نووسینەوەی بیرەوەرییەو پرۆسەی داهێنانی دەقێكی ئەدەبییە هەر بۆیە ئەم نووسینەی كاك ئارێز نەك بە بیرەوەری بەڵكو وەك داستانێك ناو دەبرێت.
داڕشتەی بنەڕەتی