پێنجشه‌ممه‌, مارس 11, 2010

بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ به‌شداری به‌عسیه‌كان له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چه‌ند خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو

 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كانی به‌غدا‌و نه‌جه‌ف‌و به‌سره‌  سێ خۆپیشاندانی‌ جیاوازیان ئه‌نجامدا،به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی ‌و به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌ماندا.خۆپیشانده‌ران

، چه‌ندین چه‌ندین دروشم‌و وێنه‌ی كوژراوه‌كانیان به‌ ده‌ست رژێمی روخاوی به‌عس به‌رزكرده‌وه‌‌و وێڕای ئیدانه‌كردنی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان، داوایانكرد رێگه‌ بگیرێت له‌ به‌شداریكردنی به‌عسییه‌كان له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ و هه‌ڵبژاردنی‌ ئاینده‌دا.

 

داڕشتەی بنەڕەتی